ناونیشانی نەخۆشخانه: بلواری پەرەستار، نەخۆشخانەی بووعەلی ، ژمارەی پۆستی ۶۶۷۱۷۴۳۱۱۵
ئیمەیل: bualimariwan1@gmail.com
ماڵپەڕی ڕاگەیاندن: Muk.ac.ir buali
نەخۆشخانەی بووعەلی مەریوان له زەویەک به پانتایی ۴۹۵۰۰ مەتری چوارگۆش له لایەن بەڕیوابەرایەتی شاروڕێگەسازی دامەزڕا و له ساڵی 2005 دا دەستی به کار کرد، بینای ئەم نەخۆشخانە لەگەڵ بینا پەراوێزیەکانی ۱۳۴۷۰ مەتری چوارگۆشه و یەک دەرگای هاتنە ژووری هەیه.
ژماری قەڕەوێڵەی بەڵێندراوی ئەم نەخۆشخانە به پێی بەرنامەی داڕێژراو 134 تەختە ، بەڵام له ئێستادا ژمارەی تەختی کارای نەخۆشخانە ۱٥٥ تەختە
ژمارەی فاکس:
00988734593866
ژمارەی ئیزننامەی دامەزرانی نەخۆشخانە:
…………….
دوایین پلەی نەخۆشخانە به پێی ستانداردەکانی بایەخ پێدانی نەخۆشخانە: یەک ڕێکەوتی دوایین هەڵسەنگاندن: ڕەشەمەی ۹۹ (مارسی ۲۰۲۱)
ژمارەی نهومەکانی بینا: ٤ ژمارەی دەرگای هاتنە ژوورەوە : یەک
شوێنی نیشتنەوەی هەلیکۆپتەر : بەرانبەری پانسیونی پزیشکان
هەژماری تەختی بەڵێندراو :۱۳٤ هەژماری تەختی کارا: ۱٤۹
ڕێژەی تەختی کەڵک لێگراوی لە ئەمساڵ :۷۰ ٪
بەشەکانی خەواندن:
نەخۆشخانە خاوەنی بەشەکانی گورچیلەی دەستکرد( دیالیز)، فریاکەوتن، نۆڕینگەی پسپۆڕانە، بەشی زایین ، بەشی چاودێری دڵ، ئەلەکتیڤ، کۆرپەکان، منداڵان، بەشی ژنان، بەشی پیاوان، ژووری نەشتەرگەری ، بەشی تیشک وتاقیگەیە.
ئەرکی سەرەکی :
نەخۆشخانەی بووعەلی مەریوان به ڕوانگەیەکی تایبەت و نەخۆشتەوەرانه و بەرپرسایەتی تێدەکۆشێت له چوارچێوەی ستانداردەکانی نەتەوەیی و نێونەتەوەیی، خزمەتەکانی جۆراوجۆری دەستنیشان کردن و چارەسەری به کەڵک گرتن له تەکنۆلۆژیای نوێ و کارمەندانی دڵسۆز و بەئەزموون به شێوەیەکی متمانەپێکراو و کاریگەر پێشکەش بکات.
ئاسۆ: ئێمه دەتوانین وەک نموونەیەکی سەرکەوتوو له بەڕێوەبەرایەتی پێشکەتووی نەخۆشخانەیی بناسرێین.
ئامانجەکانی نەخۆشخانە:
پاراستن و گەشەی هێمنایەتی و ئاسوودەیی نەخۆشخانه
گەشەی بەردەوامی کاریگەری و بەکەڵکی خزمەتگوزاریەکانی پێشکەش کراو به نەخۆش
دامەزرانن و پێشکەوتنی ژێربناکان، ئامێرەکان و ڕاهێنانی نەخۆشخانە
ستراتێژی نەخۆشخانه:
گەشە و پێشکەوتنی پاراستن و بەرگری نەخۆشخانە
فێرکاری و ڕاهێنانی کارمەندان
گەشەی بەردەوامی چۆنیەتی خزمەتەکان
گەشەی فەرهەنگی نەخۆش تەوەرانە
زیاد کردنی ژماری تەختی نەخۆشخانە
کەڵک گرتن له بەشداری خێرخوازان بۆ باشتر کردنی پێداویستیەکانی نەخۆشخانە
ڕێنوێنی نهومەکان
نهۆمی ژێرزەوی: بەشی زایین،جلشۆرخانە، کۆگاکان، مەیتخانە، چێشتخانە، مزگەوت، تەریکە(کەرەنتینە)ی نەخۆشانی کێشەی هەناسەیی، بنکەی تەندروستی و ڤاکسێن، ئەرشیڤ، پێگەی زانیاری، کارگەی ئامێره پزیشکیەکان
نهۆمی زەوی: فریاکەوتن، نۆڕینگە، نووسینگەی نوێنەرانی بیمه، بەشی وەرگرتن و ئیزندان، کۆپی، خاوێنی ژینگە، بەشی خۆراک، نوسینگەی سووپروایزر، کۆگای ئامێرە پزیشکیەکان، داهات و بەڵگەنامه پزیشکیەکان، کۆنتڕۆڵی پیس بوون و بەرگری (ئینفێکشێن کۆنتڕۆڵ)، پاکژیی پیشەیی، ئەرشیڤ، بەشی تیشک (سیتیسکان، تیشکی ئاسایی، مامۆگرافی)، تاقیگە، بەشی چاوەدێری دڵ(ccu )،
نهۆمی یەک: بەشی منداڵان، نوسینگەی گەشەی چۆنیەتی، دوای زایین، کۆرپەکان، ئەلەکتیڤ، ژووری ڤاکسێنی کۆرپەکان
نهۆمی دوو: ژووری نەشتەرگەری، CSR، بەشی خەواندنی پیاوان، بەشی خەواندنی ئافرەتان
بینای بەڕێوەبەرایەتی کە بریتیە له دوو نهۆم، له نهۆمی یەک بەشی گورچیلەی دەستکردە و نهۆمی دوو بریتیه له نووسینگەی سەرۆکایەتی، نووسینگەی بەڕێوەبەرایەتی، نووسینگەی سەرۆکایەتی پەرەستاری، کارگێڕی، ئامێرە پزیشکیەکان، دابینکاری
بینای دابێژنی کۆمەڵایەتی
بینای فریاکەوتنی پزیشکی
بینای مکانیک، مۆتۆڕخانە وسەنتەری ئۆکسیجن
خزمەتگوزاریەکانی سەرپێی و نۆڕینی ئەم ناوەندە
نۆڕینگەی پسپۆڕانە
خزمەت ڕۆژەکان 1 دووگیانی پڕمەترسی شەممە تا چوارشەممە 2 ژنان شەممه تا چوارشەممە 3 منداڵان شەممه تا پێنجشەممه 4 بێهۆشی شەممه تا چوارشەممه 5 نەشتەرگەری شەممه تا چوارشەمە 6 دڵ دووشەممه و چوارشەممە
خزمەتگوزاری دەستنیشان کردن
خزمەت ڕۆژەکان 1 سۆنەر شەممه تا چوارشەممه جگە له ڕۆژانی پێنجشەممه و پشووی فەرمی، له کاتژمێری ۷:۳۰ تا ۱۰ نەخۆشانی سەرپێیی و خەواندن و لە کاتژمێری ۱۱ تا کۆتایی نەخۆشەکان 2 هێڵکاری وەرزشی و ئێکۆ شەممه تا پێنجشەممه جگە له ڕۆژانی پشووی فەرمی 3 مامۆگرافی ڕۆژانی شەممه تا پێنجشەممه جگە له پشووی فەرمی 4 سیتی سکان (تیشکی تەنووری) بۆ نەخۆشانی سەرپێیی بەیانیان و بۆ نەخۆشانی خەوتوو ۲٤ کاتژمێری 5 تیشک ۲٤ کاتژمێری 6 (MRI) تیشکی ڕەنین ڕۆژانی شەممه تا پێنجشەممە له کاتژمێری ۷ تا ۲٤جگە له ڕۆژانی پشووی فەرمی
پزیشکانی ئەم نەخۆشخانە
پزیشک پسپۆڕی 1 د.ڕۆژین تەهماسبی
د.زەینەب بەهرامنژاد
د.نازەنین ڕەوانبەخش
د.ندا زارعی
د.فاتمه حەققی کوملهژنان 2 د.مۆحسێن نەسیری
د.شەرمین سدیقی
د.تەیموور ئەزکاتدل 3 د.پەرویز شەبرەندی
د.مەسعوود مووسەوی جەم
د.سروور گەڕووسیبێهۆشی 4 د.بێهزاد دێهوەن
د.میترا ئاسووده
د.ئایدین فوولادلوونەشتەگەری گشتی 5 د.سدیق ڕۆستەمیان
د.مەهتاب میرئۆستوار موققەدەم
د.ڕۆژین هاشمی
د.ڕۆژین پەهلوانیمنداڵان 6 د.ئۆمید گەنجی
د.عوبەید ڕەحمانی
د.ندا ئازادیان
د.سەحەرناز موفیدی
د.حۆسنا ڕەشیدی
د.فەتانە میرجانیسۆنەر
یاساکانی نەخۆشخانە
جگەرە کێشان قەدەغەیە
هاتنی ناپێویستی منداڵانی تەمەن کەمتر له ۱۲ ساڵ بۆ نەخۆشخانە قەدەغەیە.
هاتنە ژوور تەنیا بۆ ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتن ئازاده، پارکینگ لە دەرکی نەخۆشخانە بۆ ئۆتۆمۆبیلی کەسی ئامادەیه.
پاراستنی بایەخە ئیسلامیەکان و حیجاب پێویسته.
بۆ وەرگرتنی گەواهی لە دایکبوون هەموو ڕۆژێک کاتژمێر ٨تا۱۰ سەردانی نۆڕینگەی پسپۆڕانە بکەن، بەڵگەکانی پێویست بۆ وەرگرتنی گەواهی له دایک بوونی کۆرپە: ناسنامه و کارتی نیشتمانی دایک و باوک، لاپەڕەی پوختەی دۆسیە دایک،شوێن پێی کۆرپە.
پلیکانی دەرچوونی خێرا لە کۆتایی قاوشەکان بۆ دەرۆ ڕۆیشتن له کاتی قەیران و نائاساییدا دابین کراوه.
اتی نان خواردن لەم نەخۆشخانە بە پێی پلانی خوارەوەیە:
وەرزی بەهار و هاوین : نانی بەیانی کاتژمێر ٦:۳۰ تا ۷:۳۰ نانی نیوەڕۆ کاتژمێر ۱۲ تا ۱٤ نانی شەو کاتژمێر ۱۹ تا ۲۰